سلێمانى.. ژنێكی تەمەن 68 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

K24 - سلێمانی:
ژنێكی تەمەن 68 ساڵ، لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی شەهیدانی ئازادی سلێمانی، بەچەقۆ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆليسى پارێزگای سلێمانى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 به كوردستان 24ى راگه‌ياند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاته‌يه‌ك به‌ناوى (م. ع. ق ) رەگەز مێ، لەدایكبووی 1951 لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی شەهیدانی ئازادی سلێمانی، بەچەقۆ خۆی بریندار كرد.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتيشى: "دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری شوینی رووداوەكە كرا‌و بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا".
بەپێی لێكۆڵینەوەسەرەتاییەكانی پۆلیس، ژنەكە بە چەقۆ خۆی كوشتووە و زیانیارییە پزیشكییەكانیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، ژنەكە نەخۆشی دەروونی و نەخۆشی غوددەی هەبووە.
لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە.
ئ. م