بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى راگه‌ياند

K24 – سلێمانى:
ئه‌مڕۆ پارتى و يه‌كێتى رێككه‌وتنى سياسیى نێوانيان واژۆكرد، له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كه هاوكات رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى هه‌ی، پێشوازیى له رێككه‌وتنه‌كه كرد.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، "بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بە هەنگاوێکی باش و ئاراستەیەکی دروست دەزانێت بۆ ئەم قۆناغە. لە پێناوی خزمەتکردنی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمان و سەقامگیریی لە کوردستان و عێراقدا".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتیى نيشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كان رێككه‌وتن.
دواتر له مه‌راسيمێكدا، هه‌ريه‌ك له نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتیى نيشتمانیى كوردستان واژۆيان له‌سه‌ر ده‌قى رێككه‌وتنى نێوانيان كرد.