چه‌كدارێك نهێنییه‌كانی داعش له دواپێگه‌ى رێكخراوه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارێكی ده‌ستگیركراوی داعش، كه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌غریبییه و وڵاتینامه‌ی ئیتاڵی هه‌یه، داوا له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ ده‌ست به ژیان بكاته‌وه.
مونسیف موخه‌یر، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، دوو مانگ به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز، وازی له داعش هێناوه و خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كردووه.
نهێنییه‌كانی كۆتا قۆناغی داعش
موخه‌یر باس له پشێوی ناو رێكخراوی داعش ده‌كات كه له لێواری له‌ناوچوونه و رایده‌گه‌یه‌نێت، گرفتی زۆر له‌ناوخۆی رێكخراوه‌كه هه‌یه و سه‌ركرده گه‌وره‌كانیشی هه‌ڵاتوون، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئێستا رێكخراوه‌كه بیر له قۆناغی داهاتوو ده‌كات.
ئاشكراشی ده‌كات، رێكخراوه‌كه سه‌دان ژن و پیاوی چه‌كداری خۆی ره‌وانه‌ی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كات له سووریا، كه وه‌ك شانه‌ی نووستوون.
به‌رپرسانی هه‌سه‌ده به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، موخه‌یر وڵاتینامه‌ی ئیتاڵی هه‌یه، به‌هۆی بۆردومانه‌وه قاچی برینداربووه و به دوور دار شه‌قه‌وه ده‌ڕوات.
موخه‌یر ده‌ڵێت: "هیوادارم بگه‌ڕێمه‌وه ئیتاڵیا لای كه‌سوكاری خۆم و هاوڕێكانم، ئه‌وان پێشوازیم لێده‌كه‌ن و هاوكاریم ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ. ته‌نها ده‌مه‌وێت له‌و فیلمه بچمه ده‌ره‌وه.. ماندووبووم".
له میلانۆوه بۆ میادین
میدیاكانی ئیتاڵیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، دادگای میلانۆ له ساڵی 2017، به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی داعش و هێنانی چه‌كدار بۆ ناو رێكخراوه‌كه، سزای هه‌شت ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركردووه، به‌و جۆره‌ش له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیتاڵیا، ره‌نگه سزاكه‌ی وه‌ربگرێت.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز، هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 800 چه‌كداری داعشی به دیل گرتووه و نزیكه‌ی 2 هه‌زار ژنه داعش‌یش خۆیان راده‌ستكردووه، ئێستاش كه ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز به شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه، ژماره‌كه زۆر زیادی كردووه.
سه‌ره‌تای چوونه ناو داعش
موخه‌یر باس له‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی ژیانی له شاری میلانۆی ئیتاڵی بووه له‌گه‌ڵ پووری، كه وه‌ك دایكی خۆی وه‌سفی ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ی ببرێته خانه‌ی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ینه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه. ماوه‌ی مانگێكیش له به‌ندیخانه بووه و به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراوه.
دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به ماوه‌ی یه‌ك مانگ، خۆیان گه‌یاندووه‌ته سووریا و په‌یوه‌نديان به رێكخراوی داعش كردووه، موخه‌یه‌ریش به‌شداری له گرته ڤیدیۆییه پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی رێكخراوه‌كه كردووه و له‌سه‌ر فه‌یسبووكیشه‌وه هه‌وڵیداوه گه‌نجان بكاته چه‌كداری داعش.
دواتر له به‌ره‌كانی جه‌نگ هاوڕێكه‌ی كوژراوه و خۆیشی دوای راهێنانی سه‌ربازی و ئایینی، له زۆرێك له سه‌نگه‌ره‌كان له ریزی چه‌كدارانی داعش شه‌ڕی كردووه، دوای تێكشكانیشیان له ره‌ققه، چووه‌ته میادین له‌سه‌ر رووباری فورات و دواتریش له رێگه‌ی بیابانه‌وه خۆی گه‌یاندووه‌ته نزیك سنووری عێراق.
سه‌ركرده‌كانی داعش وه‌كو مافیا هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه
موخه‌یر ره‌وشی ناوخۆی رێكخراوی داعش ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاندووه، دوای زنجیره‌یه‌ك تێك‌شكان له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان)، پشێوی و ئاڵۆزی زۆر كه‌وته نێوان سه‌ركرده‌كانی داعش، له‌ناوخۆشیاندا ژماره‌یه‌ك پیاوی ئایینی و سه‌ركرده ركابه‌ره‌كانییان كوشتووه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌تا هه‌وڵی هه‌ڵاتنی داوه، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ كراوه.
ده‌شڵێت: "توندڕه‌وه‌كان به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شبوونه، به‌شێكیان ده‌ڵێن خۆمان راده‌ست بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ده‌ڵێن جه‌نگ تاكو ده‌مرین خۆمان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ین".
هاوسه‌ره‌كه‌ی كوردێكی كۆبانێیه
ئه‌و چه‌كداره باس له ره‌وشی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات، هاوسه‌ره‌كه‌شی كورده و خه‌ڵكی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانه و 3 ساڵ پێش ئێستا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌شی رازیكردووه ناوچه‌كه جێبهێڵن.
له باره‌ی هه‌ڵاتنیشیان ده‌ڵێت: "ته‌واو.. ئێمه گوتمان ده‌رده‌چین، ئێمه منداڵانمان ده‌بینی له برسان ده‌مردن، سه‌یری ماریام كرد، كچه بچووكه‌كه‌مان زۆر لاواز بوو، ترسام له‌ده‌ستی بده‌ین".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی له كامپێكی دیكه‌ن له به‌شێكی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان، ئاشكراشی كرد، ئێستا چاوه‌ڕوانی له‌دایكبوونی منداڵی دووه‌م ده‌كه‌ن.
موخه‌یر، تا ئێستاش بڕوای به بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی "خه‌لافه‌ت" هه‌یه بۆ موسڵمانان و ده‌ستبه‌رداری خه‌لافه‌ت نییه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی داعش تۆمارده‌كات به‌وه‌ی هاوشێوه‌ی مافیاكان له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی "خه‌لافه‌ت" هه‌ڵسووكه‌وتیان كردووه و ته‌نها هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پاره و داراییان داوه و ته‌واوی بنه‌ما و یاساكانی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یان پێشێلكرد.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ركرده گه‌وره‌كانی داعش، پاره‌كانییان دزی و به‌ره‌و وڵاتانی توركیا، عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوای هه‌ڵاتن، دا‌واشیان له چه‌كداران ده‌كرد شه‌ڕ بكه‌ن و به‌رگری له "ئیسلام بكه‌ن".
ئ. م