جورج هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژنێكی به ساڵاچوو

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ژنێكی به ساڵاچوو، به گه‌ڕه‌كی مووسڵی كۆن له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌ند ده‌كرێت، ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی جورجه‌كان و په‌لاماری ده‌ست و قاچی ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه، كوڕه‌كه دایكه‌كه‌ی له ماڵه‌وه به‌ند كردووه و ده‌رگای له‌سه‌ر داخستووه و ماڵه‌كه‌ی جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 رۆژ به‌سه‌ر به‌ندكردنیدا، بێتاقه‌ت و لاواز ده‌بێت و ناتوانێت بچووكترین كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، له‌و ماوه‌یه‌شدا، ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی جورج و په‌لاماری ده‌ست و قاچه‌كانی ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، دوای هێرشی جورجه‌كان بۆ سه‌ری، ژنه‌كه هاواهاوار ده‌كات و دراوسێكان گوێبیستی ده‌بن و به په‌له خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ماڵه‌كه و ده‌رگاكه ده‌شكێنن و ژنه‌كه‌ش رزگار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئێستا ژنه‌كه گهیهندراوهكه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ده‌كرێت.
پۆلیسی مووسڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ كوڕه‌كه ده‌رچووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م