هه‌سه‌ده دوو هێرشی پێچه‌وانه‌ی داعشی له باغۆز تێك‌شكاند

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، "دوو هێرشی پێچه‌وانه‌ی داعشیان له باغۆز تێك‌شكاند".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هه‌سه‌ده، "چه‌كدارانی داعش دوو هێرشی پێچه‌وانه‌یان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و توانراوه هه‌ردوو هێرشه‌كه تێكبشكێندرێن".
هێرشه‌كانی داعش له كاتێكدان، كه باغۆز له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه به ته‌واوی گه‌مارۆ دراوه. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، به‌رده‌وامن له بۆمبابارانكردنی.
مسته‌فا بالی، به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند، "شه‌ڕی سه‌خت به‌رده‌وامه. تا ئێستا 38 چه‌كداری داعش كوژراون. هه‌شت چه‌كداریان خۆكوژ بوون".
گوتیشی: "چوار شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌شت شه‌ڕڤانیش بریندار بوون".
روونیشی كرده‌وه، دوێنێ چوارشه‌ممه، "هێزه‌كانیان پێشڕه‌وییان كردووه. چه‌ند خاڵێكی دیكه‌یان له نزیك باغۆز، كۆنتڕۆڵ كردووه".
دوێنێ به درێژایی رۆژه‌كه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، بۆمببارانی باغۆزیان كرد. دووكه‌ڵی ره‌ش ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی ته‌نی بوو.
له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خانوو و باڵه‌خانه‌ی باغۆز، هێشتا ئاڵای داعش ده‌شه‌كێته‌وه. له‌و شوێنانه‌ش، كه هه‌سه‌ده كۆنتڕۆڵی كردوون، دروشمه‌كانی هه‌سه‌ده له‌سه‌ر دیواره‌كان نووسراون.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، له‌و بڕوایه دایه، گه‌وره سه‌ركرده‌كانی داعش به‌شێكیان له باغۆزدا ماون.
شاره‌زایانی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش هێشتا ماوه. رێی تێده‌چێت له عێراق خۆی حه‌شار دابێت.
مسته‌فا بالی، راشیگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو، هه‌سه‌ده به چڕی بۆمببارانی باغۆزی كردووه. تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆش شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت، له نێوان هه‌ردوولا روویداوه.
شه‌وی رابردوو، كه‌ناڵی "رووناهی"ی نزیك له هه‌سه‌ده، گرته‌ی ڤیدیۆیی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی له باغۆز بڵاوكرده‌وه، كه ئاسمانی ناوچه‌كه‌یان رۆشن ده‌كرده‌وه.
مسته‌فا بالی، ئاشكراشی كرد، داعش خۆكوژ ره‌وانه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌سه‌ده ده‌كات، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی خۆكوژه‌كان بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كان، له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌كوژرێن.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، هه‌سه‌ده به ته‌واوی داعشی له باغۆز گه‌مارۆ داوه. به‌ڵام ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی دواخستبوو، به مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌كه.
به‌رپرسه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، ئاشكراشی كرد، "له 24 كاتژمێری رابردوودا، 3 هه‌زار چه‌كدار و خێزانه‌كانیان خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كردووه".
گوتیشی: "له‌و ژماره‌یه، 3 ئافره‌ت و 4 منداڵی ئێزدی دۆزراونه‌ته‌وه، كه له 2014دا له شنگال كه‌وتبوونه ده‌ست چه‌كدارانی داعش".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ڕ