"وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رهه‌مهێنه‌ری نیوه‌ی په‌نابه‌رانی جیهانن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، سه‌رۆكی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، گه‌شه‌سه‌ندنی "عه‌ره‌بی" دووچاری شكستێكی گه‌وره‌بووه و له هه‌ندێك وڵات وێرانكاری هه‌یه و دانیشتووانیشی دووچاری كۆچبه‌ری بوونه‌ته‌وه.
ئه‌بوغه‌یت، له چوارچێوه‌ی وتاره‌كه‌یدا، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت، كه له وڵاتی تونس به‌ڕێوه ده‌چێت، رایگه‌یاند، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان "به‌رهه‌مهێنه‌ی نیوه‌ی په‌نابه‌رانی جیهانن".
ئه‌بوغه‌یت له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كرد و رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای تێكشكاندنی رێكخراوی داعش، به‌ڵام تا ئێستاش "ڤایرۆسی تیرۆر" له كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بییه‌كاندا ماوه.
سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، جگه له پته‌وكردنی هزری گه‌نجان به لێبوورده‌یی و په‌ره‌پێدانیان، هیچ شتێكی دیكه له‌به‌رده‌م وڵاتانی عه‌ره‌بیدا نییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی.
سه‌رچاوه: Sky News
ئ. م