ئهرسهلان باییز: رهتكردنهوهی فهرهیدوون عهبدولقادر واتا هێشتنهوهی شۆڤێنییهكی وهك راكان جبووری
K24 - ههولێر:
ئهرسهلان باییز، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایدهگهیهنێت، لهلای سهیره كه حزبهكهی فهرهیدوون عهبدولقادری رهت كردووهتهوه بۆ ئهوهی ببێته پارێزگاری كهركووك و رایدهگهیهنێت، ئەو ڕەتكردنەوەیە واتە درێژكردنەوەی حوكمڕانێتیی عەرەبێكی شۆڤێنی وەكو (راكان جبووری) بە پارێزگاری كەركووك.
ئهرسهلان باییز، له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبووك، وتارهكهی بڵاو كردووهتهوه و تێیدا دهپرسێت: "بۆچی هەڤاڵێكی خەڵكی خانەقین بۆی هەیە، دووجار و بۆ چەندین ساڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) بێت لە سلێمانی؟ بۆچی هەڤاڵێكی خەڵكی شارەزوور، پێنجوێن، سلێمانی، یان هەولێری، بۆی هەبێ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی دهۆك و موسڵ بێت؟ بۆچی هەڤاڵێكی كۆیی بۆی هەبێت دووجار لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بێت و چەندین هەڤاڵی خەڵكی كەركووك بۆیان هەبێت چەندین ساڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی هەلێر و سۆران و ڕانیە بن، كەچی هەڤاڵانم لە كەركووك ڕازی نەبن سلێمانییەك ببێتە پارێزگاری كەركووك؟".
روونیشی دهكاتهوه: "ئەگەر بیانووەكە ئەوە بێت، كە پێناسەی كەركووكی نییە. ئەوا هەق بوو چارەسەرەكەی بۆ (ی.ن.ك) و پارتی جێ بهێڵین. یان ئەگەر هۆكارەكەی دابڕان بووبێت لە (ی.ن.ك)، ئەوا دەیان سەركردە و فەرماندە و كادیرانی (ی.ن.ك) مانگ و ساڵەها دابڕان و دواتر لە كاتی پێویستدا هاتوونەتەوە مەیدانەكە".
له كۆتایی وتارهكهیدا، ئهرسهلان باییز دهڵێت: "جا ئێمە وەكو كورد كە ماوەی ساڵ و نیوێكە ناتوانین لەسەر كاندیدێك بۆ پارێزگاری كەركووك ڕێككەوین. یان (ی.ن.ك) و پارتیی دیموكراتی كوردستان نەتوانن ڕێگاچارەیەك بۆ ئەو مەرگەساتەی كەركووك بدۆزنەوە. ئەی بۆچی گلەیی لە حكوومەتی عێراقی عەرەبی شۆڤێنی بكەین، كە ماددەی (140)ی دەستووری عێراق جێبەجێ ناكەن؟".
دەقی نووسینەکەی ئەرسەلان باییز :
"فەرەیدون كەركوكی نییە…!
02/06/2019
(3)
*ماوەی زیاتر لە شەش مانگە بە ڕێكەوتیش چاوم بە كاك (فەرەیدون) نەكەوتووە. كاندیدی منیش نەبووە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك. هیچ ڕۆژێكیش لەو بارەوە پرس و ڕام لەگەڵدا نەكراوە. لە ژیانی پێشمەرگایەتی و سیاسیشمدا هەرگیز لە بەرامبەر ڕكابەرەكانم كاك (فەرەیدون) پشتیوانی لێ نەكردووم.
لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا لە چەندین دانیشتنی نافەرمیدا باسی ئەو هەڤاڵە كراوە بۆ چەندین پۆست. بگرە هەندێ جاریش بانگ كراوە بۆ ڕاوێژ و ڕاسپاردە و تەنانەت نووسینی ڕاگەیاندن و بەیاننامەكانیش. لەو چەندین مانگەی ڕابردووشدا باس و خواس و مقۆ مقۆیەكی زۆر لەسەر كاندیدی پارێزگاری كەركوك لە ئارادا بووە. جارجارەش لێرە و لەوێ گوێبیست دەبوم كە یەكێ لەو كاندیدانە كاك (فەرەیدون)ە. ئاگاداری ئەوەش نیم ئایا ئەو هەڤاڵە لە ناوهێنانی خۆی ئاگادارە، ڕازی بووە یان نا؟… بەڵام ئەوەی بەلامەوە سەیر بوو، ڕەتكردنەوەی بوو لەلایەن حیزبەكەم (ی.ن.ك)ەوە.
*(فەرەیدون عەبدولقادر) لە دایك و باوكێكی خەڵكی پارێزگای سلێمانییە. لە دایكبووی گەڕەكی ئیمام قاسمی شاری كەركوكە. دەرچووی یەكێ لە كۆلێژەكانی زانكۆی (مستنصریە)ی شاری بەغدایە. یەكێك لە دامەزرێنەرانی (كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان) ەو، ساڵەها ئەندامی ناوەندی كۆمەڵە و مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی هەر هەموو ئەندامانی ئێستای سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) بووە. چەندین ساڵ ماڵی لە كەركوك بووە، لە حەفتاكاندا فەرمانبەری یەكێ لە دائیرەكانی پارێزگای كەركوك بوو، لێپرسراوی كۆمیتەی ڕێكخستنی كۆمەڵەی ئەو شارە بوو. دەیان و بگرە سەدان كەسایەتی و بنەماڵەی پێكهاتەكان دەناسێ. ئەندامی دەیان شاندی گفتوگۆی (ی.ن.ك) بووە لەگەڵ حیزب و حكومەتەكان. زیندانییەكی خۆڕاگر و فەرماندەیەكی ئازا لە مەیدانەكانی شەڕ. ئەی نازانم بۆچی شایستەی پارێزگاری كەركوك و پۆستی زیاتریش نەبێت…؟! (لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەر هەموویان، لە دڵسۆزی و توانا و هیلاكییان كەم ناكەمەوە) ئایا كام لە كاندیدەكانی تری هەڤاڵە كەركوكییەكان بۆ ئەم قۆناغە و چارەسەركردنی كێشەكان لە (فەرەیدون) شایستە و ماندوو بە توانا ترن…؟ ئایا گوناهەكەی هەر ئەوە بوو خەڵكی كەركوك نییە..؟
* هەڤاڵێكی خەڵكی خانەقین بۆی هەیە دووجار و بۆ چەندین ساڵ لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) بێت لە سلێمانی. بۆچی هەڤاڵێكی خەڵكی شارەزوور، پێنجوێن، سلێمانی، یان هەولێری بۆی هەبێ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی دهۆك و موسڵ بێت. هەڤاڵێكی كۆیی بۆی هەبێت دووجار لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بێت. چەندین هەڤاڵی خەڵكی كەركوك بۆیان هەبێت چەندین ساڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكانی هەلێر و سۆران و ڕانیە بن… كەچی هەڤاڵانم لە كەركوك ڕازی نەبن سلێمانییەك ببێتە پارێزگاری كەركوك…؟!! ئەگەر بیانووەكە ئەوە بێت كە پێناسەی كەركوكی نییە. ئەوا هەق بوو چارەسەرەكەی بۆ (ی.ن.ك) و پارتی جێ بهێڵین. یان ئەگەر هۆكارەكەی دابڕان بووبێت لە (ی.ن.ك)، ئەوا دەیان سەركردە و فەرماندە و كادیرانی (ی.ن.ك) مانگ و ساڵەها دابڕان و دواتر لە كاتی پێویستدا هاتوونەتەوە مەیدانەكە.
* ئەو ڕەتكردنەوەیە واتە درێژكردنەوەی حوكمڕانێتی عەرەبێكی شۆڤێنی وەكو (راكان جبوری) بە پارێزگاری كەركوك. بە واتایەكی تر بەردەوام بوون لە خوێن ڕۆیشتن لە جەستەی كەركوك. (هەروەكو ڕۆژی 30/5/2019) ڕوویدا. یان سووتاندنی ڕۆژانەی دەغڵ و دانی جوتیارەكان).
جا ئێمە وەكو كورد كە ماوەی ساڵ و نیوێكە ناتوانین لەسەر كاندیدێك بۆ پارێزگاری كەركوك ڕێكەوین. یان (ی.ن.ك) و پارتی دیموكراتی كوردستان نەتوانن ڕێگاچارەیەك بۆ ئەو مەرگەساتەی كەركوك بدۆزنەوە. ئەی بۆچی گلەیی لە حكومەتی عێراقی عەرەبی شۆڤێنی بكەین كە مادەی (140)ی دەستووری عێراق جێبەجێ ناكەن. كە دەیان هێندە كێشە و گرفتی هەیە…؟!!".
ئ. م