پۆلیسی سۆران: ته‌رمی ژنێك له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له رواندز به كوژراوی دۆزرایه‌وه

K24 - سۆران:
پۆلیسی سۆران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 11ی حوزه‌یرانی 2019 رایگه‌یاند، ته‌رمی ژنێك له له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا له گه‌ڕه‌كی "كانی" له قه‌زای رواندز به كوژراوی دۆزرایه‌وه كه رووخساریشی شێوێنراوه.
رائید سه‌عدوون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پۆلیسی رواندز ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ته‌رمی ژنێك به ناوی "ا. ك. ص" به كوژراوی له ناو ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران، ژنه‌كه له دایكبووی ساڵی 1954ـه و له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وتووه كه كوژراوه و رووخساریشی شێوێندراوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، بۆ زانینی هۆكار و شێوازی دیكه بۆ قۆناغه‌كانی دیكه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، ته‌رمی ژنه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
ئ. م