سیاسه‌تمه‌دارانی باكووری كوردستان دژی درووستكردنی میلیشیایه‌كی په‌كه‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان
K24 – دیاربه‌كر:
لە چەند رۆژی رابردوودا پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" هێزێکی نوێی لە باشووری کوردستان راگەیاند و ئەمەش رووبەڕووی رەخنەی توندی کردووەتەوە. سیاسەتڤانانی باکووری کوردستان پێیان وایە، پەکەکە لە رێگەی ئەم هەوڵانە دەیەوێت سەقامگیری باشووری کوردستان تێکبدات.
ژماره‌یه‌ك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه له لێدوانیان بۆ كوردستان24 جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، له هه‌رێمی كوردستان ئیداره و ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی هه‌یه و پێویستی به‌وه نییه، هێزی دیكه‌ی هه‌بێت.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه په‌كه‌كه به هۆكاری راده‌ستكردنی ناوچه كوردستانییه‌كان به سوپای توركیا ده‌زانن و نیگه‌رانن له هه‌وڵه‌كانی په‌كه‌كه بۆ تێكدانی ره‌وشی سه‌قامگیری باشووری كوردستان.