ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات: رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و واشنتن ناڕوونه
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، رێككەوتنی ئەمه‌ریكا و توركیا لەبارەی ناوچەی ئارامی سووریا نا روونە.
بەسام ئیسحاق، ئەندامی دەسته‌ی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، راگەیاند، زانیارییەكان دەربارەی رێككەوتنی توركیا و ئەمه‌ریكا لە بارەی ناوچەی ئارامی سووریا درووست نین و ھێشتا نا روونییەك ھەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنەكە ھەنگاوێكی باش بوو بۆ دوورخستنەوەی ناوچەكە لە شەڕێكی نوێ و دەرفەتێكە بۆ دەستپێكردنی دانووستان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ پارتی سەعادەتی توركیا رایگەیاند، رێككەوتنی ئەمه‌ریكا و توركیا لە ئارادا نییە و ئەو دوو وڵاتە رێكنەكەوتوون.
له نوێترین پێشهاتیشدا، وەزیری دەرەوەی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر ئەوەی ناوچەیەكی ئارام لە رۆژھەڵاتی فورات درووست بكەن.
گوتیشی: توركیا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه و هه‌نگاوی گرنگیان ناوه.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەمه‌ریكا ھاوشێوەی منبج توركیا سەرقاڵ بكات، ئەوان سەربەخۆیانە دەچنە ھەرێمەكە و یەپەگە و پەكەكە له‌و ناوچه‌یه له‌ناو دەبەن.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوای ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامن، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی میكانیزمه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا درووست بكرێت.