سه‌در "كۆتاییهاتنی حكوومه‌تی عێراق" راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌ره‌وه "ماڵئاوایی له نیشتمان" ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و راگه‌یاندنه به واتای كۆتاییهاتنی حكوومه‌تی عێراق دێت"، كه مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانییه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه.
سه‌در له تویته‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كاره، به خاڵی گۆڕانكاری داده‌نرێت له فه‌رمانڕه‌واییكردن به قانونه‌وه بۆ "ده‌وڵه‌تی ئاژاوه".
سه‌در ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت رێكاری توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نه‌گرێته‌به‌ر، بێبه‌ری خۆم له حكوومه‌ت راده‌گه‌یه‌نم".
ئه‌مڕۆ مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه به دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی تایبه‌ت به حه‌شد ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا بهێنێت و یه‌كه‌م ده‌نگی ناڕه‌زاییش له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه.
#الوداع_يا_موطني
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) September 5, 2019
يُعَد ذلك إعلاناً لنهاية الحكومة العراقية..
ويُعَد ذلك تحولاً من دولة يتحكم بها القانون الى: #دولة_الشَغَبِ
واذا لم تتخذ الحكومة اجراءاتها الصارمة..
فاني اعلن برائتي منها..#سلاما_موطني..
المُعزي والمعزّى
مقتدى الصدر
ئ. م