ران‌و.. له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه به‌ره‌و بۆلیوود
K24 - هه‌ولێر:
ران‌و مۆنداڵ، ژنێكی ته‌مه‌ن 59 ساڵانه، له‌به‌ر هه‌ژارییه‌وه له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هه‌رێمی به‌نگالی هیندستان گۆرانی ده‌گوت، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ژیانی، ران‌و ده‌گۆڕێت.
له‌لایه‌ن رۆژنامهوانێكهوه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بچووكی ران‌و تۆمارده‌كرێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، كه كۆپله‌یه‌كی بچووكی گۆرانییه‌ك ده‌ڵێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی، ران‌و بۆ به‌رنامه‌ی "ذه ڤۆیس ئیندیا" بانگێشت ده‌كرێت، له‌وێش ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌ناوی هيمێش رێشامیا، كه گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی هیندستانه، به ده‌نگی ران‌و سه‌رسام ده‌بێت.
دواتر رێشامیا پێشنیاز ده‌كات، له‌گه‌ڵ ران‌و یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی خۆی دووباره تۆمار بكاته‌وه و بڵاویبكاته‌وه.
هه‌ردووكیان به یه‌كه‌وه گۆرانییه‌كه نوێده‌كه‌نه‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه ران‌و ناوبانگێكی زۆر له‌سه‌ر ئاستی هیندستان په‌یدا ده‌كات و له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، به ئه‌فسانه‌ی گۆرانیبێژی ژنی هیندستان "لاتا مانگێشكا" ناو ده‌برێت.
لاتا یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كانی هونه‌ری گۆرانی هیندستان، كه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری فیلمه‌كانی بۆلیوود به ده‌نگ به‌شداره و گۆڕانییه‌كانی ده‌چڕێت.
دواجار ران‌و، بوو به یه‌كێك له كه‌سه به‌ناوبانگه‌كانی هیندستان، گۆرانییه نوێیه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ رێشامیا، له‌ماوه‌یه‌كی كمدا زیاتر له 10 ملیۆن بینینی هه‌بووه له یوتیوب.
ئێستا ران‌و، جیا له داوای گۆرانیبێژان، له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كانه‌وه بۆ چڕینی گۆرانی له كۆنسێرت و ئاهه‌نگه جیاجیاكان بانگهێشت ده‌كرێت.
گۆرانییه‌كه‌ی رێشامیا و ران‌و كه دووباره تۆماریان كردووه‌ته‌وه
ئه‌و گۆرانییه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و ژیانی رانوی گۆڕی
یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی لاتا مانگێشكار، كه به ئه‌فسانه‌ی گۆرانی هیندی داده‌نرێت