داوا ده‌كرێت ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بگوازرێته‌وه باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق
K24- سلێمانی:
بەشێك لە چاودێرانی سیاسیی شاری سلێمانی له‌و باوه‌ڕه‌دان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی عێراق، پێویستە حكوومەتی به‌غدا ئەزموونی ھەرێمی كوردستان بگوازێتەوە و خزمەتگوزاری بۆ ھاوولاتییان دابین بكات و كار بكات بۆ نەھێشتنی گەندەڵی و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران.
له‌كاتێكدا كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی باشوور ناوه‌ڕاستی عێراق، هه‌رێمی كوردستان بووەتە شوێنێکی ئارام و سەقامگیر، ئه‌شواق جاف، ئەندامی خولی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێوایە، لە ھەرێمی کوردستان ئەگەر گەندەڵیش ھەبێت، بەڵام ئیرادە بۆ نەھێشتنی ھەیە.
بە بۆچوونی چاودێرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی زۆرجار ھەرێمی کوردستان مافەکانی لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە پێشیل دەکرێت، بەڵام وه‌ك عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، چاودێری سیاسی دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌رێم بووەتە ناوەندێکی ستراتیژی لە ناوچەکەدا و لە ھەندێك ڕووەوە پێویستە عێراق ئەزموونی کوردستان بگوازێته‌وه بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق.
لە ٢٥ ـی ئەم مانگەوە خۆپیشاندانێکی دیکەی فراوان لە زۆربەی شارەکانی عێراق دەستی پێکردووە و بەپێی ئامارەکانیش تائێستا زیاتر له ٧٠ کەس لە خۆپیشاندانەکان کوژراون و نزیكه‌ی 2600 كه‌سی دیکەش بریندارن، ھاوکات زیاتر لە 90 باڵەخانەی حزبی و حکوومی سووتێندراون و زیانیان پێ گه‌یه‌ندراوه.
H.B