سه‌در داواكانی ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، داواكارییه‌كانی خسته‌ڕوو و "پشتیوانی" بۆ خۆپیشانده‌ران دووپات كرده‌وه.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامێكدا، داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، "واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت رابگه‌یه‌نێت".
له په‌یامێكدا، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تویته‌ر" بڵاویكردووه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در، داوایكردووه، "سه‌رۆك وه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی بێته به‌رده‌م نوێنه‌ران. له‌وێ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له واده‌یه‌كی یاسایی، كه زۆر درێژ نه‌بێت رابگه‌یه‌نێت".
هه‌روه‌ها داوایكردووه، "له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌موو رێككارێكی قانوونی بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێت و یاساكه‌ی هه‌موار بكرێته‌وه".
سه‌در له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، داوایكردووه، "له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا، ئه‌و حزبانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتن و خه‌ڵك لێیان ناڕازییه دوور بخرێنه‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در نووسیویه‌تی: "شۆڕشگێڕان، ده‌نگدانی په‌رله‌مان فریوتان نه‌دات، ئه‌وانه هه‌موو شتی هاكه‌زایین، مه‌گه‌ر رێككاری یاسایی توند بگیرێته به‌ر و ئه‌مڕۆش هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵكاران نه‌كراوه".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا سه‌در داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه، "به‌رده‌وام بن".
سه‌رچاوه: هه‌ژماری موقته‌دا سه‌در
ئ.ر