دۆخی ئاڵۆزی عێراق بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە كوردستان دەشێوێنێ
K24 - سلێمانی
بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی عێراق، به‌جۆرێك كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووەته سه‌ر بازرگانی و بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له كاسبكارانی بازاڕ باس له نیگه‌رانییه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه هیچ یه‌كێك له بازرگان و فرۆشیاران و كڕیارانیش ناتوانن مامه‌ڵه به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی دراو بكه‌ن.
سستبوونى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو، راستەخۆ کاریگەرى نه‌رێنی له‌سه‌ر بازرگانی و ته‌واوی بازاڕه‌كانی تریش دروست كردووه، بەشێک لە هۆکارى سستبوونى بازاڕەكه بۆ پشێوی و خۆپیشاندانەكانی پارێزگاکانى عێراقى ده‌گێڕنه‌وه، كه كه‌رتی ئابووری و بازرگانی خستووەته به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیار.
بازرگانى عێراق بە پلەى یەکەم لەگەڵ هەرسێ وڵاتى ئێران و تورکیا و چینە، کە تا پێش خۆپیشاندانه‌كان و تێكچوونی باری ئابووری و بازرگانی رێژه‌ی 90% ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانه ده‌گرته‌وه، به‌ڵام دوای خۆپیشاندانه‌كان و سستبوونی بازرگانی، هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ دابه‌زینی ئاستی بازرگانی نه‌كراوه، ته‌نیا شڵه‌ژانی بازاڕ و بازرگانیی به پله‌ی یه‌كه‌م له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌ركه‌وتووه.
ھ.م