سانا: ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشی گواسته‌وه بۆ عێراق

K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی خێزان و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشیان له كه‌مپی "هۆل"ـه‌وه گواسته‌وه بۆ عێراق.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "سانا"ی سووریا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له (200) منداڵ و ئافره‌تی سه‌ر به چه‌كدارانی داعشیان له كه‌مپی "هۆل"ـه‌وه به‌ره‌و عێراق گواستووه‌ته‌وه.
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا رایگه‌یاندبوو، (200) ئافره‌ت و منداڵی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپه‌كه ئازاد ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه.
"شێخموس ئه‌حمه‌د"، به‌رپرسی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاندبوو، له‌و (200) كه‌سه‌ی ئازاد ده‌كرێن، (15)یان ئه‌ندامی داعش بوون و هیچ تۆمه‌تێكیان له سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له كه‌مپی "هۆل" (73) كه‌س هه‌ن، كه دابه‌ش بوون به‌سه‌ر (13) هه‌زار خه‌یمه‌دا و له‌و ژماره‌یه‌ش (49) هه‌زاریان منداڵن.