ته‌مه‌نی دوو ساڵه و به داپیره ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
منداڵێكی ته‌مه‌ن (دوو) ساڵی به‌ریتانی تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه و به به‌ساڵاچوویه‌ك ده‌چێت.
منداڵه‌كه له خێزانێكی دانیشتووی شاری "لیسته‌ر"ی به‌ریتانیا له‌دایكبووه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵ"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و منداڵه ناوی "كلیباتریك سكریتونن"ـه‌و له ساڵی (2017) له دایكبووه. ئێستا تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه، كه ئێسكه‌په‌یكه‌ری جه‌سته‌ی شێواوه. به هۆی تێكچوونی سیستمی گه‌شه‌ی جه‌سته‌یه‌وه، خانه‌كانی جه‌سته‌ی پیر بوون و به‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌یه‌وه به ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو ده‌چێت.
دایك و باوكی هه‌میشه ده‌یانه‌وێت له رێی گاڵته و گه‌په‌وه نیگه‌رانیان ده‌ربڕن و نایانه‌وێت كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یان درووست بكه‌ن.
ئه‌و منداڵه كێشی (6 كیلۆ و 800 گرامه)، ئه‌مه‌ش نیوه‌ی ئه‌و كێشه‌یه، پێویسته منداڵێكی ته‌مه‌ن (دوو) ساڵ هه‌یبێت.
ئه‌و منداڵه به ده‌ست كێشه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به هۆی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌ناسه‌ی تووشی بووه. قسه ناكات و له زمانی ئاماژه تێده‌گات.
پزیشكه‌كان نه‌یانتوانیوه ناوێك بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی دابنێن. به پشتبه‌ستن به فیلمی "بنجامین بوتوون"، كه فیلمێكی خه‌یاڵییه و باس له له‌دایكبوونی منداڵێك ده‌كات له ته‌مه‌نی (80) ساڵیدا، ناویان له نه‌خۆشییه‌كه ناوه "بنجامین بوتوون".