شوێنهوارێكی پارێزگای سلێمانی دهشێوێندرێت
K24- سلێمانی:
ئەشەکەوتی قس قاپان یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی ھەرێمی کوردستان، کە مێژووەکەی بۆ ٢ ھەزار و ٦٥٠ ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە، بەڵام لەلایەن ھاووڵاتیانەوە بەشێکی زۆری دیوار و پەیکەرەکانی کە لە ناو ئەو شوێنەوارەدا ھەیە شێوێنراوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی شوێنەواری پارێزگای سلێمانیش داوا لە ھاولاتیان دەکات، لەکاتی سەردانکردنیان بۆ ناوچە شوێنەواریەکان، وەك سامانێکی نیشتیمانی لەو شوێنانە بڕوانن و بیانپارێزن.
ئەشکەوتی قس قاپان یەکێکە لەو ٧٧٠ شوێنەوارەی کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی شوێنەواری سلێمانیەوە سەرپهرشتی دەکرێت. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٦٥٠ ساڵ بەر لەئێستا، نزیكهی ٦٥٠ ساڵ پێش زاین، دەکەوێتە چەمی ڕێزان کە سەر بە شارۆچکە دووکانه.
H.B