نوكتەكانی سەردەمی شاخ دەكرێنە كتێب
K24 - سلێمانی
ھاوشانی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە بۆ بەدی ھێنانی ئازادی، ھەریەک لەو پیشمەرگانەی دیرۆک و سەرگوزوشتەی تایبەتیان ھەبووە، بە جۆرێک بە شێک لە رووداوەکانی ژیانیان لە سەردەمی شاخ بووەتە نوکتە و بەسەرھاتی خۆش، لە رێگای کتێبەوە بە نەوەی ئێستا ئاشنا دەکەن.
خەندەی خەبات، ناونیشانی نوێترین كتێبی نووسەر رەھبەری سەید برایم-ە، كە بەشێکی زۆری چیرۆک و رووداوە کۆمەڵایەتیەکانی سەردەمی شاخی لە دوو توێی كتێبەكەدا كۆكردووەتەوە.
رەھبەری سەید برایم، بە كوردستان24ی راگەیاند: "پێشمەرگایەتی ھەر خەم و خەبات و فرمێسك نییە، ئەو گوڵەی كە لەنێو كەلێنی شاخ و بەفردا روواوە، دەمانەوێت خەڵك بێتە بەرچاوی بینەران و بۆنی بكەن و بزە بێتە سەر لێوانیان".
ھ.م