سلێمانی.. مامۆستایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز وانه‌ به‌ قوتابیانی ده‌ڵێته‌وه‌

به‌شێك له‌ قوتابییه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن
kurdistan24.net

K24- سلێمانی:

مامۆستایەکی وانەی ھونەر لە قوتابخانەیەکی شاری سلێمانی بەشێوەیەکی جیاواز وانەی ھونەر و موزیك بە قوتابیان و خوێندکارانی دەڵێتەوە.

ره‌وه‌ند ته‌ها ئه‌و مامۆستایه‌یه‌، كه‌ بەشێك لە قوتابیانی ئه‌و مامۆستایه‌ خاوەن پێداویستی تایبەتن. دوای تەواوکردنی وانەکانیشی راستەخۆ روو له‌ شوێنه‌ گشتیەکانی شارەکە ده‌كات و مۆسیقا بۆ ھاووڵاتیان ده‌ژنێت.

ئه‌و مامۆستایه‌ ماوه‌ی 7 ساڵ وەك گەڕیدەیەك لە بەشێك لە قوتابخانەی گوندەکان وانەی سروودی وتووەتەوە.

H.B