لە چەمچەماڵ تەقە لە ئۆتۆمبێلی پلەدارێکی پێشمەرگە کرا

بە سەردان چووەتەوە چەمچەماڵ

K24 – سلێمانی:

لە  قەزاى چەمچەماڵ و لە گەڕەکی سەرشەقام، کاتژمێر 3:30 شەو رێکەوتی 07/02/2020 لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو، دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلی ئامر فەوجێکی خانەنشینی پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.

داود حاجی قارەمان کە دانیشتوی شارۆچکەی کەسنەزانە و بەمەبەستی بەشداری کردن لە پرسەی خوشکێکی گەڕاوەتەوە چەمچەماڵ، تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراوە و لە ئاکامدا زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە.

حسێن ئەنوەر، برازاى داود حاجی قارەمان، لەسەر ڕووداوەکە بە کوردستان 24ـی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەى هەر لەکاتى رووداوەکە هێزە ئەمنیەکانى قەزاکەیان ئاگادارکردۆتەوە، بەڵام تاکو  ئێستا هیچ کەس لە سەر ئەو رووداوە دەستگیر نەکراوە". 

H.J