سلێمانی .. رۆژانه ژمارهیهك مزگهوت به شێوهیهكی كاتی دهكرێنهوه
K24- سلێمانی:
بە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00 تا 4:00ی ئێواره، ژمارهیهك مزگەوتی ئهو شاره بەڕووی ھاوڵاتیاندا دەکرێنەوە، بەڵام لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان، نوێژی بەکۆمەڵ لەو مزگەوتانە ئەنجام نادرێت.
ھۆکاری کردنەوەی بەشێك لەو مزگەوتانەش كه کەوتوونەتە ناوجەرگەی بازار، بۆ ئاسانکاری کاسبکارانە. لە شوێنی ھاتنە ژوورەوە بۆ ناو ھەریەکە لەو مزگەوتانەش، سەرجەم ڕێنمایەکان به نووسینێكی گەورە بۆ ھاوڵاتیان ھەڵواسراوە.
مامۆستایانی ئهو مزگهوتانهش لەگەڵ ھەموو بانگیکدا، چەندین ڕێنمایی بۆخۆپاراستن بە ھاوڵاتیان دەدهن.
H.B