ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ لێدان له میلیشیاكانی عێراق داده‌ڕێژێت
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
پێنتاگۆن فه‌رمانی به سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی داوه كه پلانێك بۆ لێدان له میلیشیا كانی عێراق دابڕێژن كه شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئیران ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی (زه نیویۆرك تایمز) له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 28ی ئادار له راپۆرتێكدا ورده‌كاری ئه‌و مشتومڕانه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له ناو عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه.
نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی: "هه‌فته‌ی پێشوو پێنتاگون ژماره‌یه‌ك رێنمایی ده‌ركردووه بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌ویش له دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به په‌رچه‌كرداری سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكی جه‌نه‌راڵ (رۆبه‌رت بی وایت) كردووه كه به نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی پێنتاگۆنی داوه‌ته‌وه لێدان له میلیشیاكان شه‌ڕێكی خوێناوی لێده‌كه‌وێته‌وه، گوتوویه‌تی: "بۆ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی نوێی سه‌ربازیی پێویستمان به ناردنی هه‌زاران سه‌ربازی زیاتر هه‌یه بۆ ناو عیراق".
ئاراسته‌ی سیاسه‌تی پێنتاگۆن و رهتدانهوهكهی رۆبه‌رت بی وایت كه نهێنییه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه، وه‌سفده‌كرێت به‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی لێدانێكی گورچكبڕ ده‌كات له میلیشیاكان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ندێك له به‌رپرسانی باڵا له‌نێویاندا مایك بۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و (رۆبه‌رت سی ئۆ برایان) راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، گوشاردهكهن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی دژی ئێران و بریكاره‌كانی له عێراق كه ئێستا سه‌رقاڵن به قه‌یرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان كه ئیرانه.