ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی فیلمه سێكسییه‌كان ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر حه‌وت ئافره‌ت
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكایی فیلمه سێكسییه‌كان، "رۆن جێریمی" له لایه‌ن داواكاری گشتی لۆس ئه‌نجلسه‌وه رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێسكی بۆ سه‌ر حه‌وت ئافره‌ت كراوه‌ته‌وه، كه سێیان به زه‌بری هێز له‌گه‌ڵیان جووت بووه.
ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مه‌ریكاییه به‌شداری له 2000 فیلمی سێكسی كردووه و له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له بواری به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سێكسی كار ده‌كات.
له ماوه‌ی كاركردنیدا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له زۆر چالاكی خۆی ده‌بوارد و به‌شداری نه‌ده‌كرد.
داواكاری گشتی لۆس ئه‌نجلس رایگه‌یاند، له نێوان 2014 تا 2019، جێرمی ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر حه‌وت ئافره‌ت.
یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك له 2014 و له ماڵی خۆی له لۆس ئه‌نجلس ئه‌نجامیداوه.
سێ ده‌ستدرێژی دیكه‌ی له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له هۆلیود ئه‌نجامداوه.
ئه‌وانه‌ی سكاڵایان له دژی ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مه‌ریكییه تۆمار كردووه ته‌مه‌نیان له نێوان 25 تا 46 ساڵه.
پارێزه‌ره‌كه‌ی جێریمی ره‌تیكردووه‌ته‌وه، مۆكیله‌كه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دابێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: جێریمی ده‌ستدرێژی نه‌كردووه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌و بواره كار ده‌كات و چوار هه‌زار ئافره‌تی ناسیوه و ئافره‌تان چوونه‌ته باوه‌شی.
ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ساغ ببنه‌وه، ئه‌و ئه‌كته‌ره ئهمهریكاییهی فیلمه سێكسییه‌كان بۆ هه‌تا هه‌تایه زیندانی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس