لە عێراق 101 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

2069 کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون، گیانلەدەستدان و چاکبوونەوەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، بەو پێیەش لەو ماوەیەدا 101 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی گشتیی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، نۆ هەزار و 630 کەس لە سەرجەم تاقیگە تایبەتەکان بە پشکنینی کۆرۆنا، پشکنینیان بۆ کراوە، بەمەش تائێستا 210 هەزار و 353 پشکنین لە سەرتاسەری عێراق کراوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتا جیهانییەکەوە.

داتاکانی 24 کاتژمێری رابردووی وەزارەتی تەندروستیی عێراق نیشانی دەدەن: دوو هەزار و 69 کەس لە هەموو پارێزگاکانی عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، کە بەغدا لە پلەی یەکەمی زۆریی ژمارەی تووشبووان دێت و لەدوای ئەویش پارێزگای سلێمانی دێت.

سەرجەم هەواڵەکان ناخۆش نین، چونکە لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا 1079 کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەگشتی ژمارەی ئەوانەی بە کۆرۆنا لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 101 کەس، بەمەش کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە 1660 کەس.