ته‌ندروستی عێراق داوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ریاز عه‌بدولئه‌میر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا ژماره‌یه‌ك راسپارده ده‌ركران.
وه‌ك عه‌بدولئه‌میر ئاماژه‌ی پێدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ئێستای كۆرۆنا و پێویستی گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری په‌تاكه تاوتوێ كران.
ئاشكراشی كرد، "كۆبوونه‌وه‌كه به ده‌ركردنی راسپارده‌ی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له سه‌رانسه‌ری عێراق بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ كۆتایی هات".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رایگه‌یاند، "پێویسته دووری مه‌ودای نێوان تاكه‌كان به‌زۆر به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا بسه‌پێندرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سبه‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام ده‌دات، كاتێكیش له‌سه‌ر ئه‌و راسپاردانه رازی بوو، ئه‌وا له رۆژی سێشه‌ممه به‌دواوه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن".
H.B