رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە دۆخی عێراق نیگەرانە

"گەرمای هاوینیش نەیتوانی کۆرۆنا لە عێراق کەمبکاتەوە"

K24 - ھەولێر

رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە دۆخی تەندروستی عێراق و دووپاتیدەکاتەوە، گەرمای هاوینیش نەیتوانی رێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا کەمبکاتەوە.

وائل حەتاحت، بەڕێوەبەری فریاگوزاری لە نووسینگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق رایگەیاند، دۆخی تەندروستی لە عێراق زۆر سەختە و بەرزی پلەکانی گەرماش نەیتوانی، رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبکاتەوە، بەڵکو بەرەو هەڵکشان چووە.

ئەو بەرپرسەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتیشی "تەنیا پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و بەکارهێنانی دەمامک و پاراستنی دووری نێوان یەکتری، هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانە".