بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی سلێمانی كۆرۆنای تێپەڕاند
K24 - سلێمانی
د. سەرخێڵ ئاراز، بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى عەلى ناجى لە شارى سلێمانى، کە تایبەتە بە پشکنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دوای ئەوەى ڤایرۆسەكەی تێپەراند و چاكبووەوە، گەڕایەوە سەر كارەكەی.
ساتەوەختى گەڕانەوەى بۆ نەخۆشخانەى عەلى ناجی کارمەندانى نەخۆشخانەکە بە گوڵ پێشوازىان لە د. سەرخێڵ كرد.
د. سەرخێڵ، بە كوردستان24ی گوت: "تەندروستیم باشە و گەڕامەوە سەر كارەكەم، بەھۆی دۆخەكە پەلەم بوو زوو بگەڕێمەوە، بۆ ئەوەی خزمەتی ھاووڵاتییان بكەم".
گوتیشی: "پەرۆشی ھاووڵاتییان لەكاتی نەخۆشكەوتنم دڵخۆشی كردم و تێگەیشتم لەگەڵ ستافی نەخۆشخانە توانیومانە تاڕادەیەك خزمەتی خەڵك بكەین".