دامه‌زرێنه‌ری "تایم ئاوت" كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
تونی ئیلیۆوت، دامه‌زرێنه‌ی گۆڤاری "تایم ئاوت" له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا كۆچی دواییكرد.
گۆڤاره‌كه تایبه‌ته به خۆشی و كاتبه‌سه‌ربردن له شار و ژیانی رۆشنبیری و كولتووری كۆمه‌ڵگه.
به‌ڕێوبه‌رانی گۆڤاره‌كه بڕیاریان دا، دوای هه‌ڵگرتنی بڕیاری كه‌ره‌نتینه له 11ی ئاب/ ئۆگستی داهاتوو، ژماره‌یه‌كی گۆڤاره‌كه ته‌رخان بكه‌ن بۆ ژیانی دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاره‌كه‌یان.
گۆڤاری "تایم ئاوت" له ساڵی 1968 له له‌نده‌ن چاپ و بڵاوكرایه‌وه. به تێپه‌ڕینی كات بووه گۆڤارێكی به‌ناوبانگی بواری كولتووری و رێكلام و ئێستا له 60 شاری جیهاندا كۆپی ئه‌و گۆڤاره چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.