گەنجێكی سلێمانی ئامێری تەعقیمكردن بۆ شوێنە گشتییەكان درووست دەكات

نرخەكەی زۆر لە هاوشێوە هاوردەكراوەكانی هەرزانترە
kurdistan24.net

K24- سلێمانی:

گەنجێكی شاری سلێمانی ئامێری تەعقیمكردن بە نرخێكی زۆر هەرزانتر لە ئامێرە هاوشێوە هاوردەكراوەكان و بە گكوالیتێكی بەرزتر و پێشكەوتووتر بۆ شوێنە گشتییەكان درووست دەكات.

ئەو گەنجە لە رێگەی ئەتو پڕۆژەیەوە دەرفەتی كاری بۆ ژمارەیەك گەنجی ئەو شارە رەخساندووە و وەك ئاماژەی پێ دەدات، بە كوالیتێكی زۆر بەرزتر و پێشكەوتووتر لە ئامێرە هاوشێوەكانی درووستیان دەكات.

ئاماژە بەوەش دەدات، سەرەتا دروستكردنی دانەیەك لەو ئامێرانە هەفتەیەكی دەخایاند، بەڵام ئێستا لەگەڵ بەدەستهێنانی ئەزموون رۆژانە دەتوانێت یەك دانە درووست بكات.

خاوەنی ئەو كارگەیەش كە ئەو گەنجە كاری تێدا دەكات لەبارەی چۆنیەتی سەركەوتنیان لە دوستكردنی ئامێرەكە دەڵێت: دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بیرمان لە پڕۆژەیەكی لەم جۆرە كردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش یەكێك لەو ئامێرانەمان لە دەرەوەی وڵات بە بڕی 3 هەزار و 500 دۆلار هاوردە كرد و هەڵیان وەشاندەوە، دواتر كۆپییەكی ئەو ئامێرەیان درووست كرد.

ئاماژە بەوەش دەدات، ئێستا دەتوانن لە بری هێنانی ئەو ئامێرانە لە دەرەوەی وڵات، سوود لە ئەزموونی خۆیان وەرگرن و بە نرخێكی زۆر هەرزانتر بیخەنە خزمەتی گشتییەوە.

H.B