بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان هەژاند

K24 - هەولێر

کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 5.4 پلەی رێختەر چەند شوێنێکی باکووری کوردستانی هەژاند.

سەنتەری چاودێریی بوومەلەرزەی ئەوروپی زانیاریی لەبارەی بوومەلەرزەکە ئاشکرا کرد، کە بە قوڵایی دوو کیلۆمەتر هەریەک لە شارەکانی دیلۆک، مەلەتی و قەزای سەنجقی گرتووەتەوە.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر 12:37ـی ئەمڕۆ (سێشەممە، 4-8-2020) روویداوە و تائێستا زانیاری لەبارەی زیانەکانی نەزانراوە.