ئەمڕۆ دووجار شارباژێڕ بۆردومانکراوە

ئاگر لەو ناچەکە کەوتووەتەوە

K24- سلێمانی:

ئەمڕۆ دوو جار بۆردومانى قەزاى ماوەت سەر بە ناوچەى شارباژێر لە سلێمانی کراوە و ماوەی نێوان بۆردومانەکانیش کەم بوون.
کامەران حەسەن، قایمقامى قەزاى ماوەت بە کوردستان24ـی رایگەیاند: "کاتژمێر 1:15 بۆ 1:30 نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆردومانى شاخى بالۆسە کە دەکەوێتە نزیگ گوندى قامیش کراوە".

راشیگەیاند، بۆردومانەکان هیچ زیانێکى گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.

کامەران حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەوەی چەند جارێکی پێشوو، تورکیا بۆردومانی ناوچەکەی کردووە، گومان دەکەین بۆردومانەکانی ئەمڕۆش، هەر سوپای تورکیا ئەنجامی دابن.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، فڕۆکەکانی تورکیا لە کونەماسی سەر بە شارباژێر، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چەکدارانی پەکەکەیان بۆردومان کرد، بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوون و گەریلایەکی پەکەکەش گیانی لەدەستدا.

H.J