هاتنی ژمارهیهكی زۆری گەشتیاری عێراقی ئاماری كۆرۆنای له سلێمانی بهرزكردهوه
K24- سلێمانی:
لە رۆژانى جەژندا نزیکەى 70 هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و خوارووى عێراق ھاتوونەتە پارێزگاى سلێمانى، ئەمەش کەرتى تەندروستى شارەکەى نیگەرانکردووە، چونکە بەشێك لەو هاووڵاتیانە کە پشکنینیان بۆ کراوە، ئەنجامى پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە، ئەمەش بە هۆکارێك بۆ بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانى دادەنرێت.
بهگوێرهی زانیارییهكانی كوردستان 24، بهشێكی زۆری ئهو گهشتیارانه پابەندی رێكارە تەندروستییەكان نەبوونە.
ئەمە لە كاتێكدایه، به بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا ھاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی قەدەخە كرابوو.
H.B