ئافرهتێك له رێگهی بنێشت فرۆشتنهوه بژێوی پهیدا دهكات
K24 - سلێمانی:
ماوەی ساڵێكه ئافرهتێك لە پارێزگای سلێمانی خەریکی فرۆشتنی بنێشتە، رۆژانە بە ماتۆڕسکیلەکەی سەردانی بەشێکی زۆر لە دوکانەکانی شار دەکات بۆ ساغكردنهوهی بەرھەمەکانی، کە جگە لە بنێشت چەند بەرھەمێکی دیکەی وەك گوێز و قەزوانی ناوچەی ھەورامان دەفرۆشیت.
مریهم ئەو خاتوونەیه و لە رێگەی "کوردستان24"ـهوه چیرۆکی دەستپێکردنی کارەکەی باس كرد و گوتی: دەمەوێت بیسەلمێنم، توانای ئەوەم ھەیە لە سەر پێی خۆم بوهستم و ئهو كارانه بكهم، کە لەنێو کۆمەڵگەدا زیاتر بە کاری پیاوان ناسراون.
داواشیكرد، کچان و ژنانی کوردستان لە تاقیکردنەوەی ھیچ کارێکی نوێ نەترسن، بەڵكو برەو بە تواناكانیان بدەن و ھەوڵ بۆ ئەو بوارانە بدەن، كە دەتوانن تێیدا سەركەوتووبن.
خۆشەویستی مریەم بۆ کارەکەی وایکردووە، بەشێکی زۆر لە کاسبکاران پشتیوانی کارەکەی بكهن و بتوانێت ئەزمونێکی سەرکەوتووی ھەبێت لە کارە نوێیەكهیدا، ئەو لە رێگەی ئهم كارهوه ههم بژێوی ژیانی دابیندەكات و ھەمیش پەیامێكی ھەیە، كە ئافرەتانیش دەتوانن كارە جیاوازەكان ئەنجام بدەن.
H.B