بەدوای واتایەك بۆ ژیانت دەگەڕێی؟ لەوانەیە ئەم چارەسەرە كۆنەی ژاپۆنی ھاوكاریت بكات

ئەم چەمكە لە چوار پرسیاردا خۆی دەدۆزێتەوە:

K24 – هه‌ولێر:

یەكێك لە كێشەكانی تاك لە وڵاتانی رۆژئاوا ناڵاندنە بەدەست بێ ئامانجی لە ژیاندا و ھەستكردنه‌ بە بێزاری، بەڵام پێگەی " big think" ئاماژەی بە چەمكی "ئێكی جای - ikigai " كۆنی ژاپۆنی كردووە، كە لەوانەیە چارەسەرێك بێت بۆ ئەو كێشە بەربڵاوەی نێوان نەوەكانی ھەزارەی سێیەم.

بە رای پێگەكە، لە سەردەمی پۆست مۆدرێنیتەدا دیاردەكانی ژیانی ئایینی بەرەو كەمبوونەوە چووە بەتایبەتی لە رۆژئاوادا، نەمانی متمانە بەرامبەر بە حكومەتەكان شوێنی نیشتمانپەروەریی گرتووەتەوە. ئه‌مه‌ش وایكردووە سەركەوتن لە ژیاندا قورس بێت.

بەدوای ئامانجدا بگەڕێ

"ئێكی جای" واتە، بۆ ئەوە بژی بۆ ئه‌و شتەی كە خواستی تۆیە لە ژیاندا، یان بۆ ئەو شتەی كە ژیان شایستەیەتی. لە راستیشدا وەرگێڕانێكی تەواو بۆ ئەم چەمكە نییە.

بەپێی راپۆرتەكە: "ئیكی "واتە ژیان. "جای" بە واتای خاوەن بەھا، یان بەھادار. لە بنەڕەتدا لە وشەی "كای- kai" ھاتووە، بە واتای سەدەف و بنەچەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھییان (794-1185) كاتێك سەدەف زۆر بە بەھا بوو. بەم شێوەیە دەكرێت پێناسەی "ئێكی جای "بكەین، بەوەی دۆزینەوەی بەھای ژیانە یان دۆزینەوەی ئامانجە.

بەدرێژایی ساڵەكان زۆر بزووتنەوەی ھزری جیاواز و پەرتووكی جیاواز لە بواری گەشەپێدنی خودی سەریانھەڵدا، زۆر كەسیش دوای ئەم بزووتنەوانە كەوتن كە تێگەیشتنیان ئاسان بوو، بەڵام كەم كەس خۆیانیان تێیدا دۆزییەوە.

بۆیە پێویستە ھەندێكجار ھەوڵ بۆ ژیانێكی بە ئامانج بدەین زیاتر لە گەڕان بەدوای بەختەوەریدا، چونكە بەختەوەری زۆربەی كات ھەستێكی كاتییە و تێپەڕ دەبێت.

بۆیە دۆزینەوەی چەمكی "ئێكی جای" و ئەو پرسیارانەی دەیانخاتەڕوو، دەكرێ ھاریكاری مرۆڤ بكات لە دۆزینەوەی ئامانجێكی بەھێز، كە لەمیانیدا ھەست بە دڵنیایی و تەناھی و ھەبوونی پاڵنەر بكات.

* چیت خۆش دەوێت؟

* چی دەزانی و پێتدەكرێت؟

* جیھان چی پێویستە لە تۆ؟

* چ كارێك دەتوانیت بیكەیت بەرامبەر دەستكەوتنی پارە؟

ئەگەر خانەنشینیش بیت، پێویست بە نیگەرانی ناكات لە بارەی بەدەستھێنانی پارە لە ئەنجامی كاركردندا. دەتوانی ئەم پرسیار وەلابنێیت و زەینت بخەیتە لای ھەرسێ پرسیارەكەی دیكە. ویست لەمە تەنھا گەیشتن بە ئامانجەكەت نییە، بەڵكو ئەنجامدانی ھاوسەنگی پێویستە لە نێوان گشت لایەنەكانی دەورووبەری ئەو ئامانجەیە.

ئیكی جای تەنھا كاریگەری لە سەر تاك ناكات

لای گەلی ژاپۆن، ئەم چەمكە لایەنێكی كۆمەڵایەتیشی ھەیە و پەیوەستە بە ھەستكردن بەقایلبوون بەرۆڵی خۆت لە ناو خێزان و لە كار و لە ناو كۆمەڵگەدا، بەشێوەیەك كە لەگەڵ جیاوازییە رەگەزییەكان ھەماھەنگ دەبێت؛ لە كاتێكدا، پیاوان چەمكی ئیكی جای بە پیشە و كارەكانیانەوە دەبەستنەوە، ژنان بە دایكێتی خۆیان و رۆڵیان لە چوارچێوەی خێزاندا دەیبەستنەوە. ھەرچەندە ئیكی جای یەكێكە لەو چەمكە نوێیانەی لە رۆژئاوادا كەوتووەتە سەر زاران. سودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی رۆڵی دەسنیشانكراوییشیان نییە.

لە راپۆرتەكەدا باس چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی "ئیندپێندنت" لەگەڵ ھیكتۆر جارسیا، نووسەری ئیكی جای كە تێیدا دەڵێت: شتەكە ھەمووی لەوە بەدیار دەكەوێت كاتێك بە ھەموو ھۆش و بیرتەوە دەكەویتە ناو كارێك یان شتێكدا و دەگەیتە حاڵەتی ھەڵقوڵانی زەینی.

جارسیا پرسیار دەكات: ھەرگیز پێشتر لە ئەركێكد وا چوویتە قوڵاییەوە، بەشێوەیەك خواردن و خواردنەوەی لەبیرت بردبێتەوە؟ ئەو ساتانە، واتە ساتەكانی ھەڵقوڵانی زەینی، چەمكی ئێكی جای تۆ، تێدا دەچەسپێت.

نووسەر دان بۆتنەر، بە رادیۆی بی بی سی راگەیاند، بۆ ئەوەی چەمكی ئیكی جای لە ژیانی خۆتدا بدۆزیتەوە، دەبێت سێ لیست دروست بكەیت: یەكەم سەبارەت بە بایەخەكانت، دووەم: لە سەر ئەو شتانەی لە ئەنجامدانیاندا خۆشی دەبینی. سێیەمێشیان: لە سەر ئەو شتانەی بەڕێكی ئەنجامیان دەدەیت یان بەھرەیانت ھەیە. یەكتربڕینی ئەو سێ لیستە چەمكی ئیكی جای تایبەت بە خۆتە.

لە رپۆرتەكەدا ئایزا كافیدجیا، مامۆستای زانكو و تایبەتمەند بە ئەنترۆپۆلۆجیا لە پێگەی " the conversion" نووسیویەتی:  لەمیانی  ئەنجامدانی چاوپێكەوتنەكانمدا لەگەڵ كەسە بەتەمەنەكانی ژاپۆنی، بینیم ئەوان وەك واتای بلیمەتی لە ئەنجامدانی شتێكدا یان كارێكدا لە چەمكی ئیكی جای دەڕوانن و واتاكەی نزیكە لە رستەی " chanto suru" كە واتای " بە تۆكمە وبە تەواویكردنی ئێشێك یان كارێك" دێت. لەگەڵ ئەوەی ئەم چەمكە زۆر گرێدراوی دورگەی ئۆكیناوا ژاپۆنییە، كە دانیشتوانەكەی كەسانی تەمەن درێژن. لەوێ زۆر كەسی تەمەن درێژ دەبینی و ھەندێكیان ھۆكاری تەمەنی درێژ و تەندرووستییان بۆ چەمكی ئێكی جای دەگەڕێننەوە. 

بەڵام بە پێی پێگەكە، ھەندێك كەمتەرخەمی لەم چەمكەدا ھەیە، كاتێك مرۆڤ كارەكەی بە ئامانج دەبینێت، لەوانەیە كاروباری خێزانەكەی، ھاوڕێكانی و ئارەزووەكانی پشتگوێ بخات، كە گشتیان پێویستن و گرنگن و رازیبوونیش بەدەست دێنێت. جگە لەمەش خودی گەلی ژاپۆنی جێبەجێكردنی پرێنسیپی ئێكی جای بەئاسان نابینن. بەپێی راپرسییەكی ساڵی 2010 تەنھا31% لە بەشداربووان ئامانجی خۆیان دۆزیوەتەوە و توانیویانە چەمكەكە جێبەجێبكەن.

بەڵام زانینی ئامانج كۆتاییەكەی نیە. بەپێی راپۆرتەكە، جۆردن ماسیوز، مامۆستا لە زانكۆیەكی چینی لە شارێكی ھۆنگ كۆنگ بە رۆژنامەی تەلیگراف بریتانی گووتووە: ئەوانەی دیدێكی روونیان ھەیە بۆ ئامانجەكانیان لە میانی ئیكی جای دەتوانن كار لەسەر جێبەجێكردنی ھەندێك چەمكی دیكە بكەن، وەك چەمكی یەكگرتنی كەس لەگەڵ رۆڵی كۆمەڵایەتی  یاخود  "ئیتيكان ittaikan" و چەمكی "گەیشتن بەخود  jiko jitsugen".