له سۆران ئافره‌تێك به هۆی سووتانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – سۆران:
له قه‌زای سۆران، ئاگر له ماڵێك كه‌وته‌وه و له ئاكامدا ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
کاروان میراودەلی، ئەفسەری بەرگری شارستانی سۆران له لێدوانێكدا بۆ کوردستان24ی رایگەیاند، کاتژمێر (6:30)ی ئێوارەی ئه‌مڕۆ لەگەڕەکی بارزان لەسۆران ئاگرێک لەماڵێک کەوتەوە و زیانی گیانی و ماڵی بەدواوەبوو.
گوتیشی: ئافرەتێکی ماڵەکە بەناوی "رووناک محه‌ممه‌د" (تەمەن 30) ساڵ گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماڵیشی لێکەوتەوە.
روونیشیكرده‌وه، دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته ماڵه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه و پۆلیسی سۆران و بەڕێوبەرایەتی بەڵگە و تاوان دەستیانکردووە بەلێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.