ڤیدیۆ.. مارێكی یه‌ك مه‌ترییان له‌ ده‌می ژنێك ده‌رهێنا

به‌ زیندوویی ده‌ریان هێنا

K24 – هه‌ولێر:

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی رووسیا، تیمێكی پزیشكی توانیان مارێكی یه‌ك مه‌تری له‌ ده‌می ئافره‌تێك ده‌ربهێنن، كه‌ له‌ كاتی خه‌وتندا رۆیشتبووه‌ ده‌می و ژیانی ئه‌و ئافره‌ته‌ی خستبووه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ باخچه‌ی ماڵه‌وه‌یان خه‌وتووه‌ و مارێكی یه‌ك مه‌تری له‌ رێی ده‌مییه‌وه‌ چووبووه‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ توانرا ده‌ربھێنرێته‌وه‌.

ئه‌و رووداوه‌ له‌ گوندی "لیڤاچی" كۆماری داغستان روویداوه‌ و دوای ده‌رهێنانی ماره‌كه‌، ژیانی ئافره‌ته‌كه‌ له‌ مه‌رگ رزگار كرا.