دایكێكی ئه‌ڵمانی پێنج منداڵی خۆی كوشت

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمی پێنج منداڵیان له شوقه‌یه‌كی شاری "زولینگن"ی خۆرئاوای وڵاته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه كوژراوون.
میدیای ئه‌ڵمانیا زانیارییه‌كانیان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌ك وه‌ستابوون بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كان بگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
رۆژنامه‌ی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانیی بڵاویكرده‌وه، نه‌نكی منداڵه‌كان په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندوون، كه كچه ته‌مه‌ن (27) ساڵییه‌كه‌ی، هه‌ر پێنج منداڵه‌كه‌ی كوشتووه و منداڵی شه‌شه‌می له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش بكوژێت و دواتر خۆی بكوژێت.
ئه‌و منداڵانه‌ی له لایه‌ن ئه‌و ئافره‌ته‌وه كوژراون ته‌مه‌نیان (1، 2، 3، 6، 8) ساڵن.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئافره‌ته‌كه ویستوویه‌تی له‌سه‌ر هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نزیك وێستگه‌ی "دۆسڵدۆرڤ" خۆی بكوژێت، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسی پاسه‌وانی وێستگه‌كه‌وه رزگاركراوه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و منداڵه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆی بردبووی، تا ئه‌ویش بكوژێت، پۆلیس رایگه‌یاندووه، منداڵه‌كه ته‌مه‌نی (11) ساڵه و سه‌لامه‌ته و راده‌ستی نه‌نكی كراوه.
