ته‌رمی دوو خوشكه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دۆزرایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و دوو خوشكه دۆزرایه‌وه، كه له لایه‌ن باوكیانه‌وه كوژرابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كه‌سوكاری ئه‌و كچانه رایگه‌یاند، ته‌رمه‌كان له گۆڕستانێكی كۆنی نزیك گوندی برایم ئاغا له ناوچه‌ی شوان دۆزراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: ته‌رمی كچه‌كان به یه‌كه‌وه خرابوونە یەک گۆڕەوە و لە بەتانییەکدا دانرابوون، نێوانی هەردووکیان بە کەمێک خۆڵ جیاکرابووەوە.
پێشتر محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە کوردستان24ی رایگەیاندبوو، لە لایەن چەند كەسێكەوە ئاگادار كراونەتەوە كە لە ناحیەی شۆڕش-ی سەر بە چەمچەماڵ، "باوكێك دوو كچی خۆی كوشتووە و هەڵاتووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشكرد، ده‌ستیان بەلێکۆڵێنەوە كردووه.
گوتیشی: "كچەكان تەمەنیان 17 و 20 ساڵه پێشتر دۆسیەیان لە توندوتیژی چەمچەماڵ هەبووە و باوکەکە هەڵهاتووە و دەستگیر نەکراوە".




