كازمی بۆ كوردستان24: ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی ئه‌منی شنگال چاره‌سه‌ر بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت كێشه‌ی ئه‌منی شنگال چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌ی ئه‌منی شنگال چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پاراستنی ناوچه‌كه له لایه‌ن خه‌ڵكی شنگاله‌وه بێت و به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆمان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه و په‌نا به خودا ئاواره‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.