کوردێك خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئەڵمانیا بە دەستدەهێنێت

خه‌ڵكی سلێمانییه‌ و له‌ چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ درامای ئه‌ڵمانیدا به‌شداری كردووه‌

K24- بەرلین- ئەڵمانیا:

ئەکتەرێکی کورد لە سینەمای ئەڵمانی، بەهۆی رۆڵبینینی لە زنجیرە فیلمی "4Blocks" بۆ رۆڵی لاوەکی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ساڵی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.

رەوەند تاڵیب، کوڕە کوردێکی خەڵکی شاری سلێمانی باشووری کوردستانە و لە منداڵیەوە لەگەڵ خانەوادەکەیەوە نیشتەجێی ئەڵمانیان. ئەو کوڕە گەنجە لە ناو سینەمای ئەڵمانیدا ئەستێرەی لە هەڵکشانە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە و لە چەندین فیلم و زنجیرە فیلمدا  بەشداریکردووە.

هەر لەو مەراسیمەدا کارۆڵ شولە، بوە خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ رۆڵی لاوەکی، کە لە زنجیرە فیلمی "Skylines"ـدا بەشداری کردبوو. ئەو زنجیرە فیلمەش لە لایەن سۆلین یوسف، کە سینەماکارێکی خەڵکی شاری دهۆکی باشووری کوردستانە و لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە کاری دەرهێنانی بۆ کراوه‌.

هەروەها هەردوو ئەکتەری ئەڵمانی، ئەلێنا شێربان و بێرنهارد کۆنڕاد، خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکییان بۆ بەشداریان لە فیلمی "Gipsy Queen" بەدەستهێنا.

H.B