له‌ سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و ساخته‌كاری ئاشكرا كران

سه‌دان ملیۆن دینار زیانیان به‌ دارایی گشتیی گه‌یاندووه

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی توانیویانه‌ تۆڕێكی قاچاخچی و ساخته‌كاری ئاشكرا بكه‌ن، كه‌ سه‌دان ملیۆن دینار زیانیان به‌ دارایی گشتیی گه‌یاندووه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ریكردووه‌ و وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، هاتووه‌: "توانرا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتیی گومرگ و  بەڕێوبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێت، كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردووە و زیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "هەماهەنگی تەواو لە نێوان  دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست".