له نیویۆرك خۆپیشاندان دژی ده‌رهێنانی منداڵدانی ئافره‌تانی په‌نابه‌ر كرا
K24 – هه‌ولێر:
له شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا، ده‌یان كه‌س له‌و هاووڵاتییه خۆپیشانده‌رانه ده‌ستگیركران، كه دژی ده‌رهێنانی منداڵدانی ژنان له زیندانه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له ویلایه‌تی جۆرجیا خۆپیشاندانیان كردبوو.
پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، زیاتر له 15 كه‌س له شه‌قامه‌كانی نیویۆرك ده‌ستگیركراوون، چونكه هاتبوونه سه‌ر جاده بۆ ئه‌وه‌ی دژی مامه‌ڵه‌ی ناوه‌ندی گومرگی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران خۆپیشاندان بكه‌ن.
ئه‌م شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه‌ی له ئه‌مه‌ریكا سه‌ریهه‌ڵداوه، دوای ئه‌وه هات، په‌رستارێكی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی گومرگی ئه‌مه‌ریكا، ئاشكرایكرد، ئه‌و ژنانه‌ی وه‌ك په‌نابه‌ر روو له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له گرتووخانه و كه‌مپی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ناچار ده‌كرێن، رازی بن، منداڵدانیان ده‌ربهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا وه‌چه نه‌خه‌نه‌وه.