كوشتنی دوو خوشكهكهی چهمچهماڵ كهیسه كۆنهكانیش نوێ دهكاتهوه
K24- سلێمانی:
دوای رووداوی کوشتنی دوو خوشك لە شارۆچکەی چەمچەماڵ، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی راسپاردووە، بۆ ئهوهی پێداچوونەوە بۆ ھەموو ئەو کەیسانەی رابردوو بكات، كه تایبهتن بهو كچ و ژنانهی دوای گهڕانهوهیان بۆ ناو خێزانهكانیان، دووباره ژیانیان رووبهڕووی مهترسی بووهتهوه.
لە ھەرێمی کوردستان 4 شەلتەری تایبەت بە داڵدەدانی ئەو ئافرەتانە ھەیە، کە ژیانیان لە ناو کۆمەڵگە و خیزانهكانیان لە مەترسیدایە. لەھەمان کاتدا لەڕێگهی تویژەر و پارێزەری تایبەت بە بەڕێوبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانە دراوە کە کەوتووهتە نێوان ئەو خێزانانەوە.
ئامارەکانی کوشتنی ژنان لە ھەرێمی کوردستان ساڵانە روو لە زیادبوونە. ئەوەی نیگەرانیەکانی لای چالاکەوانان و رێکخراوەکانی کومەڵگەی مەدەنی دروست کردووە زۆر جار ئەو حالەتی کوشتنانەی تۆمارکراون، ئەو ژنانەب وون کە روویان لە شەلتەرەکان کردووە کە دوای پڕکردنەوەی بەڵێنامە لەلایەن خێزانەکانیانهوه گەراونەتەوە بۆ ناو خێزانەکانیان، بەڵام دواجار کەس وکاریان پابەندی بهڵێنهكانیان نەبوونه و بڕیاری کوشتنی کچ و خێزانەکانیان داوە.
H.B