لەبارەی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ له‌نێوان پارێزگاكان شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە
K24 – سلێمانی
رێكارەكانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ له‌نێوان پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكرێن، ئەو شۆفێرانەی خوازیارن تابلۆ له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه بگوازنه‌وه، ده‌بێ ئه‌م ێكارانه بگرنه به‌ر.
رائید هێمن ساڵح عه‌زیز، له‌به‌شی هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند، ئه‌و شۆفێره‌ی كه به‌نیازه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له پارێزگاكه‌یه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه بگوازێته‌وه یاخود بگۆڕێت، سه‌ره‌تا پێویسته سه‌ره‌تا داواكاریه‌ك "عه‌ریزه" پێشكه‌ش بكات. بۆ نموونه شۆفێره‌كه خه‌ڵكی سلێمانییه و به‌نیازه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی بگۆڕێت، دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه واته عه‌ریزه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، هه‌نگاوی دووه‌م پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێت، پشكنینه‌كه‌ش ده‌كرێت له‌هه‌ولێر یاخود سلێمانی بكرێت، بڕی رسوماته‌كه‌ش (50) هه‌زار دنیاره".
روونیكردەوە: "دوای پشكنینه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی نووسراو ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه بنێرێت. دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌گات، ئه‌و شۆفێره مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌هاتووچۆی سلێمانی ته‌واوده‌كات و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی".
سەرچاوە: رادیۆی ھاتووچۆی سلێمانی