به هۆی ده‌ركه‌وتنی له گرته‌یه‌كی ئابڕوبه‌ردا په‌رله‌مانتارێك ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌رجه‌نتینی، دوای ده‌ركه‌وتنی له دیمه‌نێكی وروژێنه‌ر و ئابڕووبه‌ردا، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
خوان ئیمیلیۆ، له كاتی ئاماده‌بوونی له ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا سینگی ژنێكی ماچ كردبوو، بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێت كامێرای كراوه‌ته‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه سه‌ریكێشا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باوكی سێ منداڵه و به ره‌سمی له هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی جیابووه‌ته‌وه.
میدیای ئه‌رجه‌نتین باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره نه‌یزانیوه په‌یوه‌ست بووه به ئینته‌رنێته‌وه و كامێرای كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی سینگی ژنێك ماچ ده‌كات و ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی دیمه‌نه‌كه‌یان بینیوه، ئه‌و كاته‌ی له سه‌ر هێڵ بوون و ئاماده‌ی كۆنفرانسه ڤیدیۆییه‌كه بوون.
په‌رله‌مانانی ئه‌رجه‌نتین بڕیاری دابوو، بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌شداری ئه‌و په‌رله‌مانتاره له كۆبوونه‌وه‌كان رابگرێت.
خوان ئیمیلیۆ، چه‌ند جارێك پۆزشی هێناوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: ئه‌و كاته‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه، نه‌یزانیوه له‌سه‌ر هێڵه و كامێراكه‌ی كراوه‌ته‌وه.