شەو و رۆژ کارکردن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی

سەرەڕای قەیرانەکان حکومەت لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان نەوەستاوە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

سەرەڕای ئەوەی کابینەی نۆیەم رووبەڕووی قەیرانی تەندروستی و ئابووری بووەتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان، کە کاریگەری لەسەر ھەموو بەشەکانی ژیان دروستکردووە، لە کارکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان نەوەستاوە.

پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان، یەکێکی دیکەیە لە پڕۆژە ستراتیجییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە جێبەجێکردنی، پارێزگای سلێمانی لەو کێشە و گرفتانەی بەھۆی دروستبوونی لۆد و قەرەباڵخی زۆریی شەقام رووبەڕووی دەبێتەوە، رزگاری دەبێت، ھەروەھا دەبێتە جومگەیەکی بەھێزکردنی جوڵەی بازرگانیی نێوان پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق.

ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێ "حکومەت سیستەمی PPPـی (Public-private partnership واتا هاوبەشیی کەرتی گشتی و تایبەت) بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پەسەند کردووە، دەرفەتێکی باشی وەبەرهێنان لە کوردستان دروستکراوە، بۆ ئەوەی هەوڵبدەین لەمەودوا بەو سیستەمە تازانە لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە ئەو کارانە بکەین، کە دەبنە هۆی پێشکەشکردنی خزمەتی زۆر لەلایەن حکومەتەوە و وەڵامی داخوازییەکانی هاووڵاتییان بداتەوە".

بەگوێرەی نەخشەی پەسەندکراوی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی: درێژی شەقامەکە 146 کیلۆمەترە، 32 کیلۆمەتری پڕۆژەکە وەکو قۆناخی یەکەم لەلایەن 25 تیمی جیاوازەوە شەو و رۆژ کاری تێدا دەکرێت، تێچووی پڕۆژەکەش بە 400 ملیار دینار دابینکراوە.

ئەلەند مەحوی، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای قەیوان گرووپ دەڵێ: کارەکانی شەقامی 100 مەترسی سلێمانی زۆر بە خێرایی دەکرێن، شەویش کاری تێدا دەکرێت. 15 کیلۆمەتری یەکەم هەموو قۆناغەکانی پاککردنەوەی تەواوبووە، لابردنی زیادەڕۆییەکانی تەواوبووە و دەستکرا بە دروستکردنی قەمتەرەکانی، کە 21 قەمتەرەیە، هەروەها دەستکراوە بە پاککردنەوەی 17 کیلۆمەتری دووەم و ئەمەش قۆناغی زۆر باشی بڕیوە، لەم هەفتەیەدا بەشێکی قەمتەرەکان هەموو پڕۆسەی کۆنکرێتکردنیان تەواودەبێت و کارەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و هیچ کێشەیەکمان نییە".

کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی ھەرێمی کوردستان داوە، لەماوەی رابردووشدا کاری نۆژەنکردنەوە لە 79 پرۆژە کراوە، کە بڕی 43 ملیار دیناری عێراقی بۆ دابینکرابوو و لە ماوەی 70 رۆژدا جێبەجێکراون.

جگە لە جێبەجێکردنی پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی، دروستکردنی شەقامی 150 مەتری لە شاری ھەولێر و دروستکردنی رێگای کەلار سلێمانی و جووت سایدی ھەولێر و دھۆکیش لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانن، کە سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کارکردن لەو پرۆژانەش بەردەوامە.

هـ.ر.