شه‌جه‌ریان كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستێره‌ی گۆرانی و میوزیكی فارسی، محه‌ممه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) له ته‌مه‌نی (80) ساڵیدا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دواییكرد.
شه‌جه‌ریان له (23ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 1940) له شاری "مه‌شهه‌د" له‌دایكبووه و به یه‌كێك له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی گۆرانی و میوزیكی كلاسیكی ئێران ده‌ناسرا.
ئه‌و له (1997)دا، خه‌ڵاتی پیكاسۆ و مه‌دالیای شه‌ره‌فی له دامه‌زراوه‌ی یونسكۆ له پاریس پێبه‌خشرابوو، كه هه‌ر پێنج ساڵێك ده‌درێته هونه‌رمه‌ندانی ناودار.
هه‌روه‌ها له (2006) خه‌ڵاتی مۆزارتی له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی یۆنسكۆ پێبه‌خشراوه.