له هه‌ولێر ئافرەتێك بە تۆمەتی كوشتنی پیاوێك ده‌ستگیركرا

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر، بڵاویكرده‌وه، ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركردووه، كه تۆمه‌تی كوشتنی پیاوێكی خراوه‌ته پاڵ و له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا ئه‌و ئافره‌ته دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە تاوانێكی كوشتن لە گەڕەكی (مستەوفی) كە تەرمی هاووڵاتییەك بە ناوی (سامان) لە گۆڕستانی (ئیمام محەمەد) فڕێدرابوو، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان ئافرەتێك بە ناوی (هـ.ا.ح) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەكە دەستگیر بكەن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".