یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی دۆسیەی كوژرانی تاھیر ئەلچی بەڕێوەدەچێت

سەدان پارێزەر گەیشتنە دیاربەكر

K24 - ھەولێر

ئەمرۆ یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنی دۆسیەی تاھیر ئەلچی لە دیاربەكر بەرێوەدەچێت.

پەیامنێری كوردستان24 لە دیاربەكر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكەمین دادگاییكردنی دۆسیەی كوژرانی تاھیر ئەلچی، سەرۆكی پێشووتری سەندیكای پارێزەرانی دیاربەكر بەڕێوەدەچێت و سەدان پارێزەر، لە شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاودێری دادگاییكردنەكە بكەن، ھاتوونەتە دیاربەكر.

لەلایەكی دیكەوە رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ ھیومان رایتس وۆچ، داوای لە توركیا كردووە، لە دۆسیەی كوژرانی تاھیر ئەلچی دادپەروەری مامەڵە بكات.

رۆژی 28/11/2015، تاھیر ئەلچی، سەرۆكی ئەوكاتی سەندیكای پارێزەرانی دیاربەكر، لەكاتی شەڕی خەندەقەكان، دوای ئەوەی لە بەردەم منارەی چوارلنگی شارەكە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد دەربارەی ئاڵۆزییەکانی باکووری کوردستان، دوای گرژبوونی ئاڵۆزییەکان گولـلەیەک بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا و تا ئێستاش بكوژانی دەستگیر نەكراون.